هه‌میشه ناردنی هێزی ئاشتی پارێز، كه به كڵاوه شینه‌كانیاندا ده‌ناسرێنه‌وه، بۆ هه‌ر ناوچه‌یه‌ك جێگه‌ی
مشتومڕی زۆر بووه، به‌وپێیه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی ئه‌م هێزه‌ی لێ جێگیرده‌كرێت، به‌و هۆیه‌وه‌یه كه ناتوانێت پارێزگاریی له كیانی سه‌ربه‌خۆی خۆی بكات، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا پێشنیاری هاتنی كڵاوشینه‌كان بۆ عیراق له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازییه‌وه بووه جێگه‌ی مشتومڕێكی زۆر، سه‌رجه‌م لایه‌نه عیراقییه‌كانیش به كۆده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیاره ناڕازیبوون.
له پاش ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی ئازادیی عیراق له ساڵی 2003ه‌وه، كه‌ركوك‌و ناوچه دابڕاوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، كه دواتر به ناوچه (جێناكۆكییه‌كان) ناوی لێ‌نرا، جێی مشتومڕی زۆربه‌ی دانوستانه سیاسییه‌كانی عیراق بوون، به‌ڵام هه‌تاوه‌كو ئێستا ئه‌م دۆسیه‌یه یه‌كلانه‌كراوه‌ته‌وه، كه بڕیاربوو له چوارچێوه‌ی مادده‌ی 140دا هاووڵاتیانی ئه‌و ناوچه‌یه بۆخۆیان چاره‌نووسی ناوچه‌كه‌یان دیاریبكه‌ن. له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا، ڕایمۆند ئۆدێرنۆی (به‌رپرسی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عیراق) پێشنیارێكی نوێی بۆ ئه‌و ناوچانه ئاشكراكرد، كه بووه‌وه جێگه‌ی مشتومڕێكی زۆر له عیراقدا، ئه‌ویش بریتی‌بوو له هێنانی هێزی كڵاوشینه‌كان بۆ ناوچه‌كه.
ئۆدێرنۆ ڕایگه‌یاند: "له دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عیراق، ئه‌گه‌ر ناكۆكیی نێوان كورد‌و عه‌ره‌ب به‌رده‌وامبێت، ئه‌وا هێزی ئاشتیپارێزی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له باكووری عیراق جێگیرده‌كه‌ین‌و بڵاوه‌پێكردنی هێزی ئاشتیپارێزی نێوده‌وڵه‌تی له ناوچه جێناكۆكه‌كان یه‌كێك ده‌بێت له ڕێگه‌چاره‌كانی ئه‌مریكا، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی سه‌ربازانی كورد له‌چاو عه‌ره‌بدا له ڕیزی سوپای عیراقدا زیادنه‌كرێت." ئۆدێرنۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، كه كورده‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن چه‌ند ناوچه‌یه‌كی پارێزگاكانی نه‌ینه‌واو دیاله‌و پارێزگای كه‌ركوك، بخه‌نه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه ڕه‌تده‌كرێته‌وه، ئه‌گه‌ر سه‌ربازانی كورد له‌ناو سوپای عیراقدا تێكه‌ڵاونه‌كرێن، ئه‌وا بیر له ڕێگه‌چاره‌ی دیكه ده‌كه‌نه‌وه، كه یه‌كێك له‌وانه هێزی ئاشتیپارێزی نێوده‌وڵه‌تییه، له‌ژێر به‌ندی حه‌وته‌می نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا، به‌ڵام له‌ئێستادا هیوامان وایه تا كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان له عیراق له ساڵی 2011دا ناكۆكی‌و گرژییه‌كانی نێوان كورد‌و عه‌ره‌ب له ناوچه جێناكۆكه‌كان، كه ده‌وڵه‌مه‌نده به نه‌وت، كۆتایی پێ بێت.
كڵاوشینه‌كان كێن؟
هێزه‌كانی ئاشتیپارێز پێكهاتوون له سه‌ربازی ڕاهێنراوی فره‌ڕه‌گه‌ز، كه كارده‌كه‌ن بۆ پاراستنی ئاشتی‌و ئارامی له‌و ناوچانه‌دا كه له‌ژێر ئاگری جه‌نگ‌و شه‌ڕدان، ئه‌م هێزه جیهانییه هیچ وڵاتێكی دیاریكراویان نییه‌و كارمه‌نده‌كانیان له چه‌ندین وڵاتی جیاوازی جیهانه‌وه هاتوون. هێزی ئاشتیپارێز یه‌كێكه له به‌شه سه‌ره‌كییه‌كانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان خاوه‌نی بڕیاره له ئاڕاسته‌كردنی ئه‌م هێزه‌دا بۆ هه‌ر وڵاتێك كه بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت. له گرنگترین ئه‌ركه‌كانی ئه‌م هێزه‌ش، كاركردنه بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كانی ئاشتی‌و چه‌سپاندنی دیموكراسی‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاسایش‌و ئارامی‌و سه‌رفرازكردنی یاسا‌و هه‌وڵدان بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كاری لێ ده‌كه‌ن‌و جێبه‌جێكردنی مافه‌كانی مرۆڤ تێیاندا. سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردن‌و دروستبوونی ئه‌م هێزه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كاته‌كانی شه‌ڕی سارد‌و یه‌كه‌م ده‌ستپێكی كاری ئه‌م هێزه‌ش له ساڵی 1948دا بوو، كاتێك نێردران بۆ فه‌ڵه‌ستین، له ساته‌وه‌ختی دروستكردنی ده‌وڵه‌تێكدا بۆ ئیسرائیل له‌و ناوچه‌یه. له‌ئێستاشدا ئه‌م هێزه له وڵاته‌كانی سۆماڵ، لوبنان، كۆنگۆی دیموكرات، لیبریا، سیرالیون، كۆسۆڤۆ، هاییتی، ته‌یمور‌و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌شدا كارده‌كه‌ن‌و خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتین بۆ ساڵی 1988.
خه‌رجی ئه‌م هێزه له‌و وڵاتانه‌وه‌یه كه به‌شدارن تێیداو ژماره‌یان 115وڵاته. له‌م هێزه‌شدا 101536كه‌س هه‌یه، له‌وانه 85902سه‌رباز‌و 13407پۆلیس‌و 2227چاودێری سه‌ربازیی بوونی هه‌یه. زۆرترین قوربانی ئه‌م هێزه‌ش له ساڵی 1948دا بوو، كه 805كه‌سیان لێ بووه قوربانی.
هێنانی ئه‌م هێزانه‌ش بۆ ئه‌و ناوچانه، بۆته جێگه‌ی مشتومڕێكی زۆر. هه‌ر له دوای ئه‌و پێشنیاره‌ش، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی لیسته‌كانی ئه‌نجومه‌ن‌و ڕێكخه‌رانی ئه‌نجومه‌نی قه‌زاو ناحییه‌كان، كۆبووه‌وه‌و هاتنی هێزی ئاشتی پارێز بۆ شاره‌كه‌یانی ڕه‌تكرده‌وه.
هه‌موان ناڕازین
ڕێبوار تاڵه‌بانی (سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت) له‌م باره‌یه‌وه وتی: "ئه‌و لێدوانه له پێشنیار زیاتر هیچ شتێكی تر نییه‌و تێپه‌ڕی نه‌كردووه، هه‌روه‌كو ئه‌و پێشنیاره‌یه كه كاتی خۆی ستیڤان دیمستورای نوێنه‌ری پێشوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق پێشكه‌شیكردبوو، به‌ڵام له‌وانه‌یه له‌میانی بڵاوكردنه‌وه‌ی له هۆكاره‌كانی ڕاگه‌یاندن زیادو كه‌می بۆ كرابێت، ئه‌گینا هیچ مه‌رجی ته‌قالیدێكی ڕه‌سمیی سیاسی نییه." ناوبراو وتیشی: "ئۆدێرنۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی خۆی داوه سه‌باره‌ت به‌و كێشه‌یه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌و پێشنیاره بچێته قاڵبی بڵاوكردنه‌وه‌و پێشنیاركردن‌و تاوتوێكردنه‌وه، ئه‌و كات پێویست به قسه له‌سه‌ركردن ده‌كات، به‌ڵام ئێستا هیچ قۆناغێك له‌م قۆناغانه‌ی نه‌بڕیوه، له‌به‌رئه‌وه وته‌كانی ئۆدێرنۆ له ڕووی سیاسییه‌وه به‌ته‌نها قسه‌كردنه له‌سه‌ر دیارده‌یه‌ك‌و هیچی تر."
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت دووپاتیكرده‌وه، كێشه‌ی شاری كه‌ركوك كێشه‌یه‌كی عیراقییه‌و چاره‌نووسی ئه‌و شاره‌ش به‌ده‌ست خه‌ڵكه‌كه‌یه‌تی. ئه‌و وتی: "ده‌ستووری عیراقیش له ڕێگه‌ی مادده‌ی 140ه‌وه میكانیزمه‌كانی مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ كێشه‌ی كه‌ركوك دیاریكردووه، بۆ گێڕانه‌وه‌ی مافی ته‌واوی پێكهاته‌كانی له كورد‌و عه‌ره‌ب‌و توركمان، له‌ئێستاشدا كه‌ركوك پۆلیسی خۆی هه‌یه‌و ده‌توانێت ئه‌منییه‌تی پارێزراوبێت، بۆیه هاتنی هێزی ئاشتیپارێز بۆ كه‌ركوك كێشه‌كان ئاڵۆزترده‌كات."
جگه له كورد، لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌كانیش به‌و پێشنیاره ڕازی نین‌و ڕه‌تیده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌تا حزبی ئیسلامی عیراق بوونی هه‌ر جۆره هێزێكی له‌و جۆره له‌و ناوچانه وه‌ك پلانێكی ئه‌مریكا بۆ دابه‌شكردنی پارێزگای نه‌ینه‌وا لێكده‌داته‌وه‌و توركمانه‌كانیش داوای ئه‌وه ده‌كه‌ن به‌ر له ده‌ستوه‌ردانی نێوده‌وڵه‌تی، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدا كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ربكه‌ن.
یه‌حیا عه‌بدولمه‌حجوب (ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا له حزبی ئیسلامی عیراق) له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا پێشنیاره‌كه‌ی ئۆدێرنۆی ڕه‌تكردووه‌ته‌وه‌و وه‌ك پلانێكی ئه‌مریكا بۆ دابه‌شكردنی پارێزگاكه‌ی وه‌سفیكردووه. ئه‌و ئه‌ندامه‌ی حزبی ئیسلامی عیراقی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه پێشتر ئه‌و ڕاپۆرته‌ی ستیڤان دیمستۆرای نوێنه‌ری ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیان ڕه‌تكردووه‌ته‌وه، كه داوایكردووه هێزێكی هاوبه‌شی عیراقی‌و ئه‌مریكی‌و پێشمه‌رگه له ناوچه‌كه جێگیربكرێت، چونكه ئه‌وان دركیان به‌وه كردووه، كه هه‌نگاوی داهاتوو، بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزی ئاشتیپارێز ده‌بێت له ناوچه‌كه، كه ئه‌وه‌ش به باوه‌ڕی ئه‌و ده‌بێته هۆی تێكچوونی ڕه‌وشی ئاسایشی ئه‌و ناوچانه.
هاوكات ته‌حسین كه‌هییه (ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك) له پێكهاته‌ی توركمان باوه‌ڕی وایه، هاتنه‌ئارای ئه‌و پێشنیاره بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزی ئاشتیپارێز له ناوچه جێناكۆكه‌كان به‌هۆی ئه‌و ئاڵۆزیانه‌وه‌یه كه له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و سوپای عیراقدا له‌و ناوچانه دروستبووه. كه‌هییه ڕاشیگه‌یاندووه، كه ئه‌وان باوه‌ڕیان وایه به‌ر له ده‌ستوه‌ردانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه، ده‌بێت حكومه‌تی ناوه‌ند‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بگه‌نه چاره‌سه‌رێك.
به‌ڵام نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له به‌غدا ڕایگه‌یاندووه، ناردنی هێزی ئاشتیپارێز بۆ عیراق له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه‌دایه‌و ده‌بێ حكومه‌تی عیراق‌و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ن.
لای خۆیشیه‌وه ئاد میڵكه‌رتی (سه‌رۆكی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق) ڕایگه‌یاندووه، كه پاش كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عیراق، هیچ هێزێكی ئاشتیپارێزی نێوده‌وڵه‌تی له ناوچه جێناكۆكه‌كان جێگیرناكرێن. ناوبراو وتوشیه‌تی، كه ڕۆڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان كورد‌و عه‌ره‌ب، خۆی له مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراقی‌و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان ده‌بینێته‌وه‌و پێویسته مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن بكرێت، به‌تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ی كورد‌و عه‌ره‌ب له كه‌ركوك یه‌كسان بوون.
جگه له‌وه‌ش وه‌ستا ڕه‌سوڵ (ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان) پێیوایه، كه پێشنیاری هاتنی كڵاوشینه‌كان، ته‌نها بیرۆكه‌یه‌كه كه پیاوێكی سه‌ربازی له ناوچه‌كه‌دا كردوویه‌تی، بۆیه ئه‌و ده‌ڵێت: "من به‌ش به‌حاڵی خۆم به‌دووری ده‌زانم ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێبكرێت‌و هێزی ئاشتیپارێز بێته ناوچه‌كه، چونكه ئه‌و بڕیارێكه ده‌بێت مه‌رجه‌عێكی سیاسی قسه‌ی له‌سه‌ر بكات‌و هه‌م هه‌رێمی كوردستان‌و هه‌م حكومه‌تی فیدڕاڵیش له‌سه‌ری ڕازیبێت. له‌ئێستاشدا هه‌م لایه‌نی كوردی‌و هه‌م لایه‌نی عه‌ره‌بی‌و توركمانیش ئه‌وه ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه، چونكه له‌لایه‌كه‌وه لایه‌نی كوردی پێیوایه ئه‌و دۆسیه‌یه بۆ خنكاندنی مادده‌ی 140ه، چونكه به‌هۆی ئه‌وه‌وه ئه‌و پرۆژه‌یه دواده‌خه‌ن، هاوكات لایه‌نی عه‌ره‌بیش به‌بیانوی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری پارچه‌پارچه‌كردنی عیراقی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، به‌و پێشنیاره ناڕازین."
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێیوایه، كه بڵاوه‌پێكردنی هێزی ئاشتیپارێزی نێوده‌وڵه‌تی له ناوچه جێناكۆكه‌كان، به‌ته‌نها ڕا‌وبۆچوونی ئۆدێرنۆیه، ڕای ئیداره‌ی ئه‌مریكی‌و حكومه‌تی عیراقی‌و هه‌رێمی كوردستان نییه. جه‌بار یاوه‌ر وتی: "ئیداره‌ی كوردستان‌و فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ده‌ستپێشخه‌ری به‌هێزیان هه‌یه، بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م گرفته هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی عیراق‌و هه‌رێمی كوردستان، هاوكات فراكسیۆنی دیكه‌ش هه‌ن پابه‌ندبوونی خۆیان دووپاتكردۆته‌وه به جێبه‌حێكردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستووری، كه تایبه‌ته به چاره‌سه‌ركردنی گرفتی ناوچه جێناكۆكان‌و شاری كه‌ركوك به‌تایبه‌تی، هه‌ربۆیه هیواخوازم كه عیراق پێویستی به هیچ هێزێكی ده‌ره‌كی نه‌بێت بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆی." جه‌بار یاوه‌ر وتیشی: "ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕایه بوو به پێشنیازێك، ئه‌وا به ڕه‌زامه‌ندی حكومه‌تی عیراقی جێبه‌جێده‌كرێت، نه‌ك به بڕیارێكی ڕه‌سمیی ئه‌مریكی".
xendan










