ماڵه‌وه‌ هه‌واڵه‌كان هه‌واڵ كوشتنی پیاوانی ئایینی و ناكۆكیی نێوان كوتله‌ سیاسیه‌كان

موقع شفق الكوردي

كوشتنی پیاوانی ئایینی و ناكۆكیی نێوان كوتله‌ سیاسیه‌كان

ئیمه‌یل چاپی بکه PDF
User Rating: / 0
PoorBest 
په‌رله‌مانتارێكی ئیئتیلافی نیشتمانی عیراق پێی وایه‌ هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی كوشتنی پیاوانی ئایینی، ناكۆكیی نێوان كوتله‌ سیاسیه‌كانه‌.محه‌مه‌د مه‌هدی به‌یاتی په‌رله‌مانتاری ئیئتیلافی نیشتمانی له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی راگه‌یاندنی عیراق جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی دیارده‌ی كوشتن و غافڵكوژیی هاوڵاتیان و پیاوانی ئایینی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دوو هۆكار، یه‌كێكیان ناكۆكیی نێوان كوتله‌ سیاسیه‌كانه‌ كه‌ هه‌ندێك جار كار گه‌یشتۆته‌ ئه‌وه‌ی له‌ناو یه‌ك ئیئتیلاف یان یه‌ك هاوپه‌یمانیدا ناكۆكی هه‌بێت، بۆیه‌ پێكهاته‌كانی ناو ئه‌و ئیئتیلافه‌ بیر له‌ پاكتاوكردنی یه‌كتر ده‌كه‌نه‌وه‌.سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری دووه‌میش، په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی ئیئتیلافی نیشتمانی رایگه‌یاند: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عیراقییه‌كان گه‌لێكی تایه‌فی و عه‌شایه‌رن، ناهێڵن رشتنی خوێنی كه‌سێكیان به‌بێ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ به‌فیڕۆ بچێت، بۆیه‌ له‌كاتی له‌ده‌ستدانی یه‌كێك له‌ ئه‌ندامه‌كانیان، راسته‌وخۆ بیر له‌ تۆڵه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌و ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ كه‌ رێژه‌ی توندوتیژی و غافڵكوژی به‌رده‌وام له‌ زیادبووندا بێت.
Share/Save/Bookmark