2019-10-15 17:42:43

محمد ڕەئوف محمد
چەند ساڵێك لەمەوبەر بیرۆكەی بیردۆزێكی سیاسیم لەدووتوێی نامیلكەیەكدا خوێندەوە ، كە باس لەوەدەكات باشترین جێگرەوەو ئەڵتەرناتیف چیەو كێیە بۆ ئەمریكاو ڕۆژئاوا ، بیرۆكەی ئەو بیردۆزەو نەخشەڕێگاكەی لەوێوە سەرچاوەی گرتوە كەئەمریكا بەبەرنامەو نیازێكی خراپەوە دەستكاریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات و ئیشی نەبەگەلەكانی ئەم ناوچەیە هەیەو نەسەقامگیری دەوێت ،لەكاتێكدا بەئاسانی ئەتوانێت پشتگیری ئاسایش و ئارامی و گەشەسەندنیش بكات و لەبەریشی دەڕوات ،ئەی مەگەر لەماوەی ٤٠ساڵی ڕابردوو هەموو گۆڕانكاریەكانی ڕۆژهەڵاتی
ناوەڕاست هەرلە ئەفغانستانەوە شەڕەكانی كەنداوو تا گۆڕینی ڕژێمی عێراق و بەهاری عەرەبی و دوای بەهاری عەرەبیش هەرهەموی دەستی ئەمریكای لەپشتەوە نەبوو ؟ بەڵام كامیانی گەیاندە دەرئەنجامی سەقامگیری و ئاسایش و سەروەریی ؟ نەهەرئەوەندە بەڵكو هەربەو سیاسەتەی كە دەمێكە باوەڕی پێیەتی مامەڵەی هێزەناوخۆیی و هەرێمایەتی و جیهانیەكانی كرد كە بریتیە لە لە ئییدارەدانی هاوكێشەكان نەك چارەسەرو بنبڕكردنیان ، لێرەوە دەڕۆمەسەر بیرۆكەی بیردۆزەكەو دەڵێت : ( مێژووی كۆن و نوێی ئەمریكا سەلماندی كە دەبێت هەموو دەوڵەت و نەتەوەو ئاین و ئاینزاكانی ڕۆژهەڵات لەیەك هاوپەیمانی گشتگیری سیاسی كلتووری و ژیاریدا كۆببنەوە لەڕوسیاو ڕۆژهەڵاتی ئاسیاوە تا مەغریبی عەرەبی چونكی ئەم بەشەی گۆی زەوی لەڕووی قیەم و بەهاو كلتورو ڕەگ و ڕیشكی ئاینیەوە بەیەك دەخۆن. و لەیەكتر نزیكترن تا لەڕۆژئاوا )
ئێستا ئەم بەشەی گۆی زەوی كەڕۆژهەڵاتە هەڕهەمووی پڕو توڕەیە لە ڕۆژئاوا هەریەكەیان بەجیا دەناڵێنێت بەدەست ئەمریكاوەو دەمێكە بیر لەچارەسەر دەكەنەوە بەڵام لەبەرپەرتەوازەییان تائێستا نەیانتوانیوە خاوەنی هەڵوێستێكی یەكگرتوو بن و بەتەنهاش هیچكامیان هیچیان پێناكرێت ، بەڵام ڕوسیا هەل و مەرجی بۆڕەخساوە بیریش لەڕۆڵی نوێ و تۆڵەش دەكاتەوە ، ئێران و توركیاو كەنداو ئەندەنوسیاو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش بەگشتی وان لە بیری چارەسەرو دەرچەیەكدا ، وشپرزەییەكانی ئەمریكاو گۆڕینی هێزەنێودەوڵەتیە تۆكمەكەی بۆ شەڕی نابەرابەریی هەرێمایەتی و بچووك و چەقین و سەرنەكەوتنە یەك لەدوایەكەكانی و سەرقاپ نانەوەی ترەمپیش بەم شێوەیەی ئێستا دەستی داوەتێ ، پێدەچێت ئەو بیردۆزە دەوڵەمەند بكات و خاوەنی بۆزۆركات و ترەمپیش مێشێك میوانی نیەو و پێوەرەكانی ئەو تەنها قازانج و دروستكردنی هەلیكارە بۆ ناوخۆی ئەمریكاو نایەوێت باجی كوێخایەتی و ڕیش سپێتی دونیا بدات كە ئەمریكا زیاد لەسەد ساڵە هەوڵی بۆداوەو باج و خەرجی گەورەی لەسەر كردوە .
لەم خۆسەرقاڵكردنانەی ئەمریكا بێ دەرئەنجام دەستی داوەتێ و كات و پارەی پێوە خەرجكردوەو هیچ باكیشی نیەو نەبوە تاكەی درێژەدەات بەجەنگە بێ كۆتاكان و ماف و سەروەری گەلان لای ئەو یەكسان نیە بەقازانج و ساغكردنەوەی كاڵاو شمەكەكانی ، لەم كاتەداو لەم چل ساڵە شپرزەییەدا دەڵەتی چین. گەورەترین ئیمپراتۆریەتی ئابوری و بازرگانی دروستكرد ، ڕوسیا كەوت و كەستایەوە ، ئەوروپا لێی بێزار بوون ، گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لێی بێ ئومێدبوون ، چوارجارە چین لەساڵانەی دافوسدا لەكێبڕكێی ڕۆبۆتدا لێی دەباتەوە ، بۆیە عەقڵمەندانی گەورەی سیاسی و ئابووری و هزری لەكارەساتێكی لەناكاو دەترسن .
خۆئەگەر ئێستا تا ١٠ ساڵیتر ڕۆژهەڵات لە هاوپەیمانیەكی گشتگیردا یەك بگرن ئەوا دەبنە خاوەنی زیاتر لە چوار ملیار كەس و ئەگەر یەكەم ئیشیان كردنەوەی یەك باخاڕ بێت و دراوێكی نوێ بەكاربێنن ئەمریكا خۆشی نازانێت چی بەسەر دێت .
نازانم. چەندێك فرسەت ماوە بەڵام دەزانم هیچ گەل و نەتەوەو دەوڵەتێك ڕەحم و متمانەی بە ئەمریكاو سیاسەتەكانیەوە نەماوە .

FaceIraq
}