2019-05-14 21:49:13

دکتۆر سامان سۆرانی
مرۆڤی ڕۆشنبیر ئەو مرۆڤە سەر ڕاستەیە، کە لە سەر ڕێگایەکی ڕەوا و گونجاو دەڕوات، بۆ
ئەوەی هەست بەو ڕێگەیە بکات، پێویستە لەسەری باوەڕی بەو بەها بەرزانە بێت، کە نیشتمان
و کۆمەڵگا و مرۆڤایەتی دەپارێزن.
ڕۆشنبیر خاوەندی ویژدانێکی وریایە، قبوڵ ناکات سووکایەتی و ستەمکاری دژ بە خۆی و بە
گەل و نیشتمانەکەی بکرێت. بۆیە هەر کەسێ هەوڵ بدات پەروەردەکراو و سەر ڕاست بێت،
ئەوا ئەو کەسە بە دڵنیاییەوە ڕۆشنبیرە.
زۆربەی زانایانی بوارەکانی کۆمەڵناسی و زمان جەخت لەسەر ڕاستیەکی گرینگ دەکەن، کەوا
هەموو خوێندەوارێ ڕۆشنبیر نیە، بەڵام گومانیان لەوە نیە، کەوا هەموو ڕۆشنبیرێ
خوێندەوارە.
ڕێزدار نیچیرڤان بارزانی، کە لە لایەن دۆست و نەیارانی گەلی كوردستان بە کەسایەتیەکی
سەرکەوتوو و بە مرۆڤێکی خاوەند ئەتەکێت و بە دیبلۆماتکارێکی پڕ ئەزموون و نەرم ڕەفتار
و خاوەند بڕیاری درووست دەبینرێت، زۆر دەمێکە ئەوەی بۆ جیهانی ناوخۆ و دەرەوە
سەلماندووە، کەوا ئەو وەکو سیاسەتمەدارێکی سەرکەوتوو لە ڕیزی پێشەوەی ڕۆشنبیرانە.
بۆیە ڕەخنەی کوێرانەی هەندێ لە خوێندەوارە ناڕۆشنبیرەکان نابنە مایەی لەکەدارکردنی پێگە
و توانای ئەو کەسایەتیە كوردستانیە.
خوێندەواری ناڕۆشنبیر، کە بێ بنەما پەنجە بۆ ئاستی ڕۆشنبیری ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی درێژ
دەکات، لای شاراوەیە، کەوا دەستەواژەی ڕۆشنبیر لە ڕووی زمانەوانی و زاراوەیی ناوەڕۆکی
جیاجیا لە خۆ دەگرێت و دەبێتە هۆی ئەوەی دیاریکردنی چەمکی "مرۆڤی ڕۆشنبیر" هەڵگری
ناوەڕۆکی جیاواز بێت.

مەرج نیە ڕۆشنبیر هەڵگری بڕوانامەیەکی باڵا بێت، بەڵام گرینگە خاوەندی ئەو تایبەتمەندیانەی
سەرەوە بێت. قۆرخ کردنی چەمکی ڕۆشنبیر لە ناو چینێکی دیاریکراو یان سنووردارکردنی
گرێدانی ئەم چەمکە بە بەرهەمێکی زانستی دیاریکراوەوە، یان بە هونەر و کارامەییەکەوە،
کەوا تەنها دەستبژێرێكی دیاریکراو ئەنجامی دەدات، جۆرێکە لە پەراوێز خستنی ئەو چەمکە.
بۆیە پێویستە سەر لە نوێ و بە شێوەیەکی گشتگیر تر و فراوانتر خوێندنەوە بۆ چەمکی
ڕۆشنبیری بکرێت و دووبارە رۆڵی ڕۆشنبیر بە شێوەیەکی ووردتر پێناسە بکرێت. کەواتە
ڕۆشنبیر ئەو کەسەیە، کە بە ئاستێکی بەرز و پڕ بەرپرسیارێتی دەڕوانێتە فەرهەنگی
کۆمەڵگاکەی خۆی و لێی تێ دەگات. لە ڕێگەی ئەو لێتێگەیشتنە دەتوانێت کارایانە پشکدار بێت
لە قووڵترکردنی خاڵە ئەرێنیەکان و دەوروبەرەکەی هان بدات بۆ بونیادنانی کۆمەڵگایەکی
پێشکەوتوو و درووستکرنی ژینگەیەکی تەندروست، تا ئەوەی ئەو کۆمەلگایە دەگاتە ئاستێکی
بەرزی پێشکەوتن و پڕ دەبێت لە بەهای مرۆیی. لە کۆتاییدا بڵاوکردنەوەی ئەو بەها مرۆییانە
پێی دەووترێت شارستانیەت.
سەرجەم ئەو تایبەتمەندیە بەرزانە و ئەو ئاکارە پڕ ئەتەکێتانە لە کەسایەتی بەڕێز نێچیرڤان
بارزانی بەدی دەکرێن.
ئەو بە کەسێك ناسراوە، کە خۆشەوویستیەکی زۆری بۆ زانست و مەعریفە هەیە و بێ ووچان
هەوڵ دەدات لە پێناو زیاترکردنی زانیاری خودی و فراوانترکردنی ئاسۆی هزریی و بەردەوام
بە هزرێکی تیژ دەڕوانێتە گۆڕانکاریە سیاسیەکانی ژینگەی ناوخۆ و هەرێمی و نێودەوڵەتی و
بە لێکدانەوەی ژیرانە لە ڕووی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتیەوە کار بۆ ئاراستەکردنی
کەشتی هەرێم دەکات، تا لە کەنارێکی ئارام لەنگەر بگرێت. هەر وەها بێ ووچان کار دەکات، تا
کۆمەڵگای كوردستانی خاوەندی ئاسایش و پێکەوە ژیانی ئاشتیانەی بێت.
پێوەرەکان چین بۆ ئەوەی ئێمە بڵێین کەسێ خوێندەوار یان ڕۆشنبیرە؟
ئایا ڕۆشنبیری تەنها شیعر و چیرۆك و شانۆ و ڕۆمان و هونەرەکانی تر دەگرێتەوە، وەکو
ئەوەی وەزارەتێکمان بە ناوەی "وەزارەتی ڕۆشنبیری" بۆ تەرخان کردووە، یان ڕۆشنبیری
لەوە فراوانترە؟

ئایا لە ڕاستیدا هەموو نووسەر و هونەرمەندەکان ڕۆشنبیرن؟ ئایا شێوەکار و پەیکەرتاش و
ئەکتەرێك نیە ڕۆشنبیر نەبێت؟
یان دەکرێ بپرسین، ئایا ڕۆشنبیری پەیوەندی بە ئاستی خوێندنەوە هەیە؟ ئایا دەرچووانی
زانکۆکان هەموو ڕۆشنبیرن؟ ئەگەر وەڵامەکە ئەرێ بێت، ڕۆشنبیری لە چ ئاستێکی خوێندن
دەست پێدەکات؟
ئەی چۆن ئەو کەسانەی لە ڕێگەی "ڕۆشنبیری زارەکی" یا تەنها لە ڕێگەی "هەستی بیستن"
بوون بە ڕۆشنبیر پۆلێن بکەین؟
ئەگەر هەموو ئەکادیمیەك بە زەروورەت ڕۆشنبیر بێت، ئەی ڕۆشنبیر ئەو کەسانەی، کە هەڵگری
بڕوانامەی میکانیك و كشتوکاڵی و ئاسنگەرین دەگرێتەوە، یان تەنها ئەو کەسانە دەگرێتەوە،
کە خاوەندی بڕوانامەی زانستە مرۆییەکانن؟
واقیع پێمان دەڵێت، کەوا زۆربەی ڕۆشنبیر و کەسایەتیە لێهاتووەکان هەڵگری بڕوانامەیەکی
زانستی و ئەکادیمی نەبوون، نموونە و ناوەکان زۆرن. لێرەدا ئاماژە بە ناوی هەندێ لەو کەسانە
دەکەین، کە کۆمەڵگای كوردستانی پێیان ئاشنایە:
لە سەرۆکەکانی پێشووی ئەمریکا، بۆ نموونە جۆرج واشنتۆن، جەیمس مۆنرۆ ، ئەندرۆ
جاکسۆن، مرتن ڤان بیۆرن، هاری ترومان. هەروەها سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەریتانیا
وینستۆن چەرچڵ و شا عبدالله ی عەرەبستانی سعودی. نووسەرە ناودارەکانی وەکو ولیام
شەکسپیر، لیۆ تۆلستۆی، ئێرنست هێمنگوای، گابریەل کارسیا مارکێز، پاولۆ کوێلۆ، عباس
محمود العقاد (تەنها سەرەتایی خوێندنی تەواو کردووە)، سلامە موسی (تەنها خوێندنی
ئامادەیی تەواو کردووە)، ئەمانە هەموو بێ بڕوانامەی زانکۆ بوون.
لە کۆتاییدا دەڵێین ڕۆشنبیری ڕەوشت و ڕەفتارێکی شارستانی و مەعریفی بەرزە، کە
تاجەگوڵینەی کرداری مرۆڤایەتی لەسەر نراوە و تەنها شتێکە کە دەمێنێەوە، پاش ئەوەی
وانەکانی قوتابخانە لە بیر دەچنەوە. خوێندەواری ناڕۆشنبیر ئەو کەسانەن، کەوا لە ڕێگەی
لەکەدارکردنی کەسانی تر بوونی خۆیان

YesIraq